Main » 2013 » April » 21 » ١٠ نهێنی سپیکردنی ددان بەشی ١
1:00 AM
١٠ نهێنی سپیکردنی ددان بەشی ١

10 نهێنی سپیکردنی ددان

سەرچاوە ماڵپەڕی ددان

ئایا ده‌ته‌وێت ددانه‌کانت سپیتر ده‌رکه‌ون؟

ئایا ددانه‌کانت سپێتێکه‌ی له‌ده‌ستداوه‌ به‌هۆی په‌ڵه‌وه‌ که‌ له‌سه‌ر ددانه‌کانت نیشتوون؟ په‌ڵه‌ له‌سه‌ر ددانه‌کان دروست ده‌بن له‌گه‌ڵ زیادبوونی ته‌مه‌ن و چه‌ند جۆرێک خواردنی باوو و خواردنه‌وه‌ و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ تێوه‌رده‌ری ده‌م ده‌بنه‌هۆی دروستکردنی په‌ڵه‌ی ڕه‌نگدار له‌سه‌ر ددانه‌کانمان. هه‌وڵبده‌ خۆت ڕێگریی بکه‌یت له‌ ڕه‌نگگۆڕانی ددانه‌کانت و دووربکه‌ره‌وه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌ ڕه‌نگداره‌کان. ئه‌م چه‌ند نهێنییه‌ یارمه‌تیت ده‌ده‌ن له‌ مانه‌وه‌ی ددانه‌کانت به‌ سپی.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

خۆت ددانه‌کانت سپی بکه‌وه‌

له‌وانه‌یه‌ بتوانێت خۆت په‌ڵه‌کان له‌سه‌ر ددانه‌کانت لابه‌یت. ژماره‌یه‌ک به‌رهه‌می ماڵیی سپیکردنی ددان هه‌ن وه‌ک پاکه‌ت، شریت و هه‌ویری ددان که‌ ده‌توانیت به‌کاریان بهێنیت بۆ سپیکردنی ددانه‌کانت. هه‌روه‌ها چه‌ند ڕێگه‌یه‌کی کۆنیش هه‌یه‌ بۆ سپیکردنی ددانه‌کانت. ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ له‌ ده‌رمانخانه‌کان ده‌ستده‌که‌ون و ئه‌و جۆره‌ سپیکارانه‌ به‌کاربهێنه‌ که‌ توانای سپیکردنه‌وه‌یان زۆر که‌م و له‌سه‌رخۆیه. هه‌ویری ددان ماده‌ی ڕووشێنه‌ر و ده‌رمانی کیمیاویی تێدایه‌ بۆ لابردنی په‌ڵه‌ی سه‌ر ددان. بۆ لابردنی ڕه‌نگ و په‌ڵه‌ی قووڵ که‌ چووه‌ته‌ ناو پێکهاته‌ی ددانه‌کانه‌وه‌ ده‌بێت سه‌ردانی پزیشکی ددان بکه‌یت.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

پاکه‌تی سپیکردنی ددان

پاکه‌تی سپیکردنی ددان ماده‌ی پێرئۆکسایدی تێدایه‌، ئه‌م ماده‌ سپیکاره‌ توانای لابردنی په‌ڵه‌ی ڕه‌نگیی ڕووکه‌شیی و قووڵی هه‌یه‌ و ڕه‌نگی ددانه‌کانت به‌باشی سپی ده‌کاته‌وه. ئه‌گه‌ر په‌ڵه‌ی قاوه‌یی له‌سه‌ر ددانه‌کانت هه‌یه‌ که‌ به‌هۆی قاوه‌ خواردنه‌وه‌ دروست بووه‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ یارمه‌تیت ده‌دات. هه‌ندێ له‌ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ به‌شێوه‌ی جێڵ هه‌یه‌ یه‌کسه‌ر له‌سه‌ر ددانه‌کانت دایده‌نێت، هه‌ندێکی تر قاڵبی له‌گه‌ڵدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆیه‌وه‌ ده‌رمانی سپیکاره‌که‌ی له‌سه‌ر دابنێیت. سه‌ندیکای پزیشکانی به‌ریتانی ئاگادارمان ده‌که‌نه‌وه‌ له‌ دژی به‌کارهێنانی هه‌ر پاکه‌تێکی سپیکاره‌وه‌ی ددان که‌ له‌لایه‌ن که‌سانی کیمیاوییه‌وه‌ ئاماده‌بکریت یان له‌ ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌ بکڕدرێت. به‌ڵکو ئامۆژگاریمان ده‌کات به‌ به‌ئاگاداری پزیشکی ددان ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ به‌کاربهێنرێت.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

شریتی سپیکردنه‌وه‌ی ددان

ئه‌م شریته‌ش یارمه‌تیت ده‌دات بۆ لابردنی په‌ڵه‌ی ددانیی. ئه‌م شریتانه‌ سپیی و ئاویین و به‌چینێکی ته‌نک له‌ ماده‌ی پێرئۆکساید داپۆشراوه‌ که‌ یارمه‌تی سپیکردنی ددان ده‌دات. ڕۆژانه‌ بۆ چه‌ند خوله‌کێک له‌ده‌می ده‌که‌یت بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک یان زیاتر. به‌ چه‌ند ڕۆژێک کاریگه‌ریی سپیکردنه‌وه‌که‌ی ده‌رده‌که‌وێت و له‌وانه‌یه‌ سپێتییه‌که‌ی بۆ ماوه‌ی ساڵێک بخایه‌نێت.کاریگه‌ریی شریتی سپیکردنه‌وه‌ وه‌ک پاکه‌تی سپیکردنه‌وه‌ به‌هێز نییه‌ به‌ڵام دانانی له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ ئاسانه.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

هه‌ویری ددان بۆ سپیکردنه‌وه‌ی ددان

چۆن ڕه‌نگ له‌سه‌ر ددانه‌کانت لاده‌به‌یت؟ هه‌ویری و جێڵ و گیراوه‌ ده‌ستده‌که‌ون بۆ لابردنی په‌ڵه‌ی ددانیی. زۆربه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ پێکهاته‌ی که‌م-ڕووشێن و ده‌رمانی کیمیاوییان تێدایه‌ بۆ سپیکردنه‌وه‌ و لابردنی په‌ڵه. به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌رمانه‌ سپیکاره‌کانی تر ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ ته‌نها په‌ڵه‌ی سه‌ر ددانه‌کان لاده‌به‌ن، ددانه‌کان سپی ناکه‌نه‌وه. هه‌ندێ هه‌ویری ددان هه‌ن که‌ جگه‌ له‌ئه‌م ڕووشێنه‌رانه‌ که‌ تێایدایه‌، پێرئۆکسایدیشیان تێدایه‌ که‌ ڕۆڵی سپیکاریی ده‌بینێت.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

به‌کارهێنانی به‌رهه‌می ماڵیی بۆ سیکردنی ددان

هه‌ندێ که‌س هه‌ن ئێستاش شێوازه‌ کۆنه‌کان به‌کارده‌هێنن بۆ سپیکردنه‌وه‌ی ددانیان، وه‌ک سۆده‌ی چێشت و فڵچه‌ی ددان. هه‌روه‌ها هه‌ندێ خواردن وه‌ک سیر، سێو، هه‌رمێ، گێزه‌ر یارمه‌تی ده‌ردانی لیکی زۆر ده‌ده‌ن که‌ ده‌بێته‌ هۆی شوشتنی ددانه‌کان له‌ ماده‌ی نیشتوو له‌سه‌ر ددانه‌کان. به‌کارهێنانی بنێشتی بێ شه‌کر یارمه‌تی ده‌ردانی لیک ده‌دات و ددانه‌کان ده‌پارێزێت له‌ په‌له‌ی ددان. لیک ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ترشیی سه‌ر ددانه‌کان که‌م ببێته‌وه‌ به‌مه‌ش ددان له‌ کلۆریی ده‌پارێزێت.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

سپیکردنه‌وه‌ی ددان و کاریی پزیشکیی

به‌ ئاگابه‌ له‌ هه‌وڵی سپیکردنیی ددانه‌کانت ئه‌گه‌ر ڤێنیر و پڕکردنه‌وه‌ی سپیی و پرد و کیفی ددانی زۆرت هه‌بوو. ئه‌م پڕکردنه‌وانه‌ به‌ ماده‌ی سپیکاریی ددان سپی نابنه‌وه. به‌گۆڕانی ڕه‌نگی ددانه‌کانت ڕه‌نگه‌ سپییه‌تێکه‌ی وه‌ک سپێتیی ددانه‌ دروستکراوه‌کان جیاوازبێت. بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته‌ ده‌بێت چاره‌سه‌رکردنه‌که‌ی دروستکردنی ڤێنیر یان پردی ددان بێت که‌ ڕه‌نگه‌ پاره‌ی زۆر تێبچێت.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ڕێگه‌گرتن له‌ په‌ڵه‌بوونی ددانه‌کانمان

به‌ تێپه‌ڕبوونی کات چینی مینای ددان ته‌نک ده‌بێته‌وه. چینی ژێره‌وه‌ی مینا که‌ عاجه‌ ڕه‌نگی زه‌رده. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه‌ که‌ گرنگه‌ نه‌هێڵین پاش سپیکردنه‌وه‌ی ددانه‌کانمان، ددانه‌کانمان په‌ڵه‌ نه‌گرن. ئه‌گه‌ر دووربکه‌ویته‌وه‌ له‌ په‌ڵه‌گرتنی ددانه‌کانت، ئه‌ویش به‌ دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ی ڕه‌نگدار، له‌وانه‌یه‌ باری سپیکردنه‌وه‌ی ددانه‌کانت هه‌تاکو ساڵێک بخایه‌نێت. ئه‌گه‌ر زوو زوو ددانه‌کانت سپیبکه‌یته‌وه‌ ئه‌وا ددانه‌کانت ڕوون یان شین هه‌ڵده‌گه‌ڕێن، له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌بێت ئاگاداری مانه‌وه‌ی سپێتیی ددانه‌کانت ببیت.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

Views: 184 | Added by: nooorwebsite | Rating: 5.0/1
Total comments: 1
1  
dast xosh zor basuda.

Name *:
Email *:
Code *: