Main » 2013 » April » 21 » ١٠ نهێنی سپیکردنی ددان بەشی ٢
1:02 AM
١٠ نهێنی سپیکردنی ددان بەشی ٢

بۆ هێشتنه‌وه‌ی سپێتیی ددانه‌کانت

هه‌ر بۆ ته‌ندروستی له‌شت، جگه‌ره‌ زیانی نییه‌، به‌ڵکو په‌ڵه‌ش له‌سه‌ر ددانه‌کانت دروست ده‌کات. تووتن ده‌بێته‌هۆی قاوه‌ییبوونی ددان که‌ ده‌توانێت درز و چاڵه‌کانی ددان ببڕێت. ئه‌مه‌ش زۆر ئه‌سته‌مه‌ به‌ فڵچه‌ و هه‌ویری ددان لاببرێت. هه‌رچه‌نده‌ جگه‌ره‌کێشان درێژه‌ بکێشێت، ئه‌وا زیاتر ددانه‌کانت ڕه‌نگ ‌هه‌ڵده‌گرێت و جگه‌ له‌ئه‌وه‌ی که‌ ده‌بێته‌هۆی هه‌وکردنی پووک و هه‌ناسه‌ی بۆن-ناخۆش، و مه‌ترسیی شێرپه‌نجه‌ش زیاد ده‌کات.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ئه‌و خواردنانه‌ی که‌ په‌ڵه‌ له‌سه‌ر ددان دروست ده‌که‌ن

ده‌بێت ئاگات له‌جۆری ئه‌و خواردنانه‌ بێت که‌ ده‌یان خۆیت. هه‌ندێ خواردن ده‌بنه‌ هۆی دروستکردنی په‌ڵه‌ له‌سه‌ر ددان. هه‌ندێ ڕێگه‌ی ئاسان بۆ دیاریکردنی توانای ئه‌و خواردنانه‌ که‌ ددان ڕه‌نگده‌که‌ن، هه‌ر خواردنێک که‌ جلی سپیی لۆکه‌ ڕه‌نگده‌کات، ده‌توانێت ددانیش ڕه‌نگبکات. چا و خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌ت و گیراوه‌ی تر په‌ڵه‌ دروست ده‌که‌ن. ئه‌م خواردن و خواردنه‌وانه‌ ددان ره‌نگ ده‌که‌ن، هه‌رچه‌نده‌ کاریگه‌رییان زۆر هێواشه‌ به‌لام زۆر دیاره‌ له‌ ته‌مه‌نی گه‌وره‌ییدا.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

بیرکه‌وه‌ که‌ ده‌خۆیته‌وه‌

هه‌رجه‌نده‌ دژه‌ ئۆکسانی باشیان تێدایه‌ به‌ڵام خواردنه‌وه‌ی، شه‌رپه‌تی هه‌نار و ترێ په‌ڵه‌ له‌سه‌ر ددان دروستده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت که‌ نابێت ئه‌م جۆره‌ گیراوانه‌ نه‌خۆیته‌وه‌، به‌ڵکو ده‌بێت پاش خواردنه‌وه‌یان ددانه‌کانت بشۆیت.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

خواردنی زیاتر که‌ په‌ڵه‌ له‌سه‌ر ددان دروست ده‌که‌ن

ڕه‌نگی قووڵیی ئه‌م میوه‌ و سه‌وزانه‌،بڕه‌ خۆراکی باشیی تێدایه. به‌ڵام ترێ و چه‌وه‌نده‌ر ڕه‌نگ له‌سه‌ر ددانه‌کان دروست ده‌که‌ن. ئه‌م خواردنانه‌ بخۆ به‌ڵام مه‌هێڵه‌ ڕه‌نگ له‌سه‌ر ددان دروستبکه‌ن به‌هۆی:

ددانه‌کانت به‌ فڵجه‌ی ددان بشۆ کاتژمێرێک پاش خواردن

ئاو له‌ده‌مت وه‌ربده‌

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

خواردنه‌وه‌ی وه‌رزشیی ددان زبر ده‌کات

له‌کاتێکدا هه‌موو خواردنه‌وه‌ شیرینه‌کان خراپن بۆ ددان،  هه‌ندێ خواردنه‌وه‌ی وزه‌به‌خش و وه‌رزشیش زیان به‌ ددان ده‌گه‌یه‌نن به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌ی جه‌نه‌ڕاڵ دێنتستری/ پزیشکیی ددانی گشتیی.  توێژه‌ره‌وه‌کان ئه‌وه‌یان بۆ ده‌رکه‌وت که‌ به‌کارهێنانی خواردنه‌وه‌ی لیمۆدار ده‌بێته‌هۆی توانه‌وه‌ی مینای ددان ئه‌گه‌ر بۆماوه‌یه‌کی زۆر به‌کاربهێنرێت. ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ددان و ڕوون و ڕه‌نگگۆڕاوو ده‌ربکه‌وێت. بۆئه‌وه‌ی نه‌هێڵیت ئه‌مه‌ ڕووبدات:

بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر دامه‌نیشه‌ به‌دیار خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ وه‌رزشییه‌کان

هه‌رکه‌ ته‌واو بوویت خێرا ئاو له‌ده‌م وه‌ربده‌ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئاستی ترشیی ناو ده‌مت

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که‌ په‌ڵه‌ له‌سه‌ر ددان دروست ده‌که‌ن

دژه‌زینده‌گیی تێتراسایکلین ده‌بێته‌هۆی دروستبوونی ڕه‌نگی خۆڵه‌مێشیی له ددان ئه‌گه‌ر له‌کاتی گه‌شه‌ی دداندا به‌کاربهێنرێت. تێوه‌رده‌ری ده‌م که‌ کلۆرهێکسدین یان کلۆریدی سیتایڵ پایرینیدیۆمی تێدایه‌ په‌ڵه‌ له‌سه‌ر ددان دروست ده‌که‌ن. هه‌ندێ ده‌رمانی دژه‌هه‌ستیاریی/حساسییه‌ت، ده‌روونیی، دژه‌په‌ستانیی خوێن ده‌بنه‌هۆی دروستکردنی په‌ڵه‌ هه‌وه‌ک ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که‌ ئاسن و فلۆرایدیی زۆریان تێدایه. ئه‌گه‌ر سپیکارییه‌که‌ نه‌یتوانی ددانه‌کان سپی بکاته‌وه‌، ئه‌وا له‌وانه‌یه‌ پزیشکی ددان به‌ پڕکراوه‌ی سپیی یان ڤێنیر چاره‌سه‌ری بکات.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

بایه‌خدانی ڕۆژانه‌ت بیرنه‌چێت

یه‌ک ستراتیجییه‌کی ئاسانی هێشتنه‌وه‌ی ددان به‌ سپێتیی فڵچه‌ی ددانه. به‌کارهێنانی فڵچه‌ی ددان رۆژی دووجار و ده‌زووی ددان ڕۆژی جارێک. ته‌نانه‌ت وه‌ها باشتره‌ فڵچه‌ی ددان کاتژمێرێک پاش نانخواردن به‌کاربهێنرێت. فڵچه‌ی ددان ناهێڵێت ددانه‌کانت په‌ڵه‌ی زه‌رد له‌سه‌ر ددانه‌کانت بنیشێت به‌تایبه‌تی له‌لێواریی پووک. هه‌ردوو فڵچه‌ی ددانی ئاسایی و کاره‌بایی زۆر به‌کارن له‌مانه‌وه‌ی ددان به‌ خاوێنیی که‌ میکرۆب و خواردن له‌سه‌ر ددان لاده‌به‌ن.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

سه‌ردانی پزیشکی ددان بکه‌

با به‌شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێک سه‌ردانی پزیشکی ددان بکه‌یت بۆ پشکنینی ددانه‌کانت بۆ پاککردنه‌وه‌ی ددانه‌کانت. پاککردنه‌وه‌ی ددان ڕه‌نگ و په‌ڵه‌ و کلس و میکرۆب له‌سه‌ر ددانه‌کانت لاده‌بات.

 


Views: 230 | Added by: nooorwebsite | Rating: 5.0/1
Total comments: 0
Name *:
Email *:
Code *: