Main » 2015 » August » 19 » ددانی شیری و چەند زانیاریەک
11:48 AM
ددانی شیری و چەند زانیاریەک
سلاو بەڕێزان هەندێ زانیاریتان پێدەدەین لەبارەی ددانی شیری:
ددانەکانی شیری ژمارەیان (٢٠ددانە) یەکەم ددانی شیری لەتەمەنی ٦ مانگیەوە دێتە دەر وە کۆتا ددانی شیری لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا دەکەوێت واتە مندالێک کە تەمەنی ١٢ ساڵ بێت ئەوا دەبێ هەموو ددانە شیریەکانی کەوتبێت و ددانە هەمیشەییەکانی جێگەیان بگرنەوە.وە ددانە شیریەکان زۆر گرنگن بۆ تەندروستی و جوانی دەم و ددان لە داهاتووی مندالەکەدا کە هەندیک لە سوودەکانیانمان لە وێنەیەکدا نووسیوە.بۆ یە ئەبێ بە ووردی چاودێری بکرێن لە زوو لەدەستدان وە یاخود نەکەوتنیان لە کاتی دیاریکراوی خۆیاندا.
١- ددانە بڕەڕەکانی ناوەراستی سەرەوەی لە ٨ -١٢مانگیەوە دێن وە لە٦-٧ ساڵیدا دەکەون.
٢-ددانە بڕەڕەکانی لاتەنیشت لە ٩-١٣ مانگیەوە دێن وە لە ٧-٨ ساڵیدا دەکەون 
٣-ددانی کەڵبە لە ١٦-٢٢ مانگیەوە دێن وە لە ١٠-١٢ ساڵیدا دەکەون
٤-ددانی خرێنەی یەکەم لە ١٣-١٩ مانگیەوە دێن وە لە ٩-١١ ساڵیدا دەکەون.
٥-ددانی خرینەی دووەم لە تەمەنی ٢٥-٣٣ مانگی دێن وە لەتەمەنی ١٠-١٢ ساڵیدا دەکەون..
ددانەکانی خوارەوە:
١-ددانی برەری ناوەراستی لە ٦-١٠ مانگیەوە دێن وە لە ٦-٧ ساڵیدا دەکەون.
٢-ددانی بڕەڕی لاتەنیشت لە ١٠-١٦ مانگیدا دێن وە لە ٧-٨ ساڵیدا دەکەون.
٣-ددانی کەڵبەی خوارەوە لە ١٧-٢٣ مانگیدا دێت وە لە ٩-١٢ ساڵیدا دەکەون .
٤-ددانی خرێنەی یەکەم لە ١٤-١٨ مانگی دێن وە لە ٩-١١ ساڵیدا دەکەون
٥-ددانی خرێنەی دووەم لە ٢٣-٣١ مانگیدا دێن وە لە ١٠-١٢ ساڵیدا دەکەون.
Views: 174 | Added by: nooorwebsite | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Name *:
Email *:
Code *: